موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌لێبڕدراوی ده‌ستیپێكرد

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 13:42

 

دواجار مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش پاشه‌كه‌وتی تێكه‌وت و به‌پێی سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌، ئه‌مرۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شكرا .

ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌:  ئه‌مڕۆ 31/12/2017 دوای وه‌رگرتنی چه‌ك، له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌ ئاگادار كرایه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ به‌مه‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ سه‌ردانیان بكه‌ین .

سه‌رچاوه‌كه‌ وتویه‌تیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ته‌واوی لیوا هاوبه‌شه‌كان و دیوانی وه‌زاره‌ت وه‌رگیراو له‌مڕۆوه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان .

دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 28 /12/2017 به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی یه‌كه‌كانی (70)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا. به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌ بۆیان دابینكرابوو به‌شی چه‌ند لیوایه‌كی هێزه‌كانی (70)ی كردوو داتر دابه‌شكردنی مووچه‌ وه‌ستێنراو تاكو ئێستا زیاتر له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی 70 مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه‌ .

دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌م مانگه‌وه‌ به‌پێی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردن ده‌بێت و لێبڕینه‌كه‌ له‌ 5% وه‌ بۆ 50% ده‌ستپێده‌كات .

م-ع-كانی