نهێنی كردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران بزانە

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 06:00

 

 

دوای ئەوەی درەنگانێكی شەوی رابردوو ئێران بڕیاری كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانیدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان، راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق نهێنییەك لەو بارەیەوە ئاشكرا دەكات.

(ئیحسان شەمەری) راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیجی خۆی لە فەیس بووك نووسیویەتی، هەرێمی كوردستان رازی بووە بە دەستووری عێراق و كۆتایی پێهێنانی ئەو قەیرانانەی كە لەهەرێم دروست بووەو پێدانەوەی ئیدارەی ئەو دەروازانە بە بەغدا، چەند نامەیەكیش لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕی پێوەكراوە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆكی نامەكان بكرێت، كە چەند بڕیارێكی لێكەوتۆتەوە.

ئەو راوێژكارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق نووسیویەتی، لەنێو ئەو بڕٍیارانەی كە بەغدا داوای دەكات رادەستكردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێم و توركیاو ئێرانە، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەكی باڵا پێكدەهێندرێت و كاری ئەو دەروازە سنووریانە ڕێكدەخاتەوە.

لەگەڵ ئەوەی تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ لێدوانێكی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام دوای ئەو لێدوانە راستەوخۆ ئێران هەردوو دەروازەی سنووری پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانیان كردەوە.

 

ئـ . كـ