هۆكاری پەنابردنی عەبادی بۆ دانوستان ئاشكرا كرا

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 08:30
ئەندامێكی كوردی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، كورد ئامادەیە بەپێی یاسا و دەستور، گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدرالدا بكات بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا، هەرچەندە بەغدا بە پراكتیكی كاری بۆ نەكردوە.
 
د.ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق   رایگه‌یاند:"مامەڵەو لێدوانی بەرپرسانی عیراق لەمكاتەدا، جۆرێكن لە كێبڕكێ‌ و بانگەشەكانی هەڵبژاردنی ئایندەی عیراق و ئێستا بەهۆی كێبڕكێی هێز و لایەنە سیاسییەكانی شیعەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەنای بۆ گفتوگۆو دیالۆگ بردوە".
 
پەرلەمانتارە كوردەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به‌ رادیۆی نەوای وتوه‌: پێگەی كورد بەهێزە، بەڵام بەبردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم بۆ بەغدا ئەو پێگەیەی لاواز بوە و تەنها بە رێكخستنەوەی نێو ماڵی خۆی و پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی، داخوازیەكانی بەدەستدەهێنێت.
 
 
هونه‌ر بانه‌گوڵانی