ئێران نێوەندگیری لەنێوان هەولێرو بەغدا دەكات

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 10:48

عەلی شەمخانی راوێژكاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی نێوەنگیری هەولێرو بەغدا دەكات ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.

عەلی شەمخانی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە ئێران بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، فشار لەعێراق دەكات، بۆ ئەوەی دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات.

قسەكانی ئەو بەرپرسەی ئێران لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا قووڵبووەتەوەو تائێستاش هیچ هەوڵێك نییە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە، كە چەند ساڵێكیشە بەردەوامە.

شەمخانی ئەوەشی راگەیاندووە، ئێران پەیوەندی لەگەڵ هەردوو حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان باشەو دەیەوێت سوود لەو پەیوەندییانەش وەرگرێت، بۆ ئەوەی هەردوولا رازی بكات بەگەیشتنە رێككەوتن.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی