فراكسیۆنە كوردیەكان بایكۆتی دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن و كۆبونەوەكەش دوادەخرێت

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 10:54

هەرچەندە بریاربوو ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببیتەوە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسی بودجەی 2018 بكات بەلام بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق، فراكسیۆنە كوردییەكان دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بایكۆت كردو كۆبونەوەكەش دواخرا.


سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویان كردوەتەوە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە4/1/2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی تەواو نەكردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دواخراوە بۆ سبەی پێنج شەممە.


بەپێی زانیارییەكانی كوردیوش هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە یەكەم دانیشتنی وەرزی یاسا دانانی دووەم خوێندنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق تەواو بكات، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی كورد و بڕیاری بایكۆتكردنی، ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان ئامادە نەبوون و دانیشتنەكە بەڕێوەنەچووە.

 

پێشتریش فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان رایگەیاندبوو لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە تەواو دەكرێت، هەروەها تاووتوێی پرۆژەیاسای ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەكرێت.

أ.س