سبەینێ وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ عەبادی كۆدەبێتەوە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 11:18


پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە سبەینێ پێنج شەممە وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات.


احمد حمە ، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانیكیدا بە ئاژانسی ( سۆرتینك)ی راگەیاندوە " سبەینێ پێنج شەممە 5/1/2018 وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات"


ئاماژەی بەوەشداوە وەفدەكە " لەگەڵ حەیدەر عەبادیدا كۆدەبێتەوە و گفتو گۆ لەبارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەكەن"


لەدوای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە25ئەیولی ساڵی رابردودا كێشەو ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد روویان لە هەڵكشان كردو بەفەرمانی عەبادیسەرۆك وەزیرانی عێراق گەشتی فرۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر ڕاگیران و دەروازەسنورەیەكانی نێوان هەرێم و ئێرانیش داخران.


أ.س