وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه گه‌نجێك به ده‌مانچه دوو خوشكی خۆی كوشت و زاوایه‌كی بریندار كرد.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی سهدماڵی قه‌زای كه‌لار، گه‌نجێك به ده‌مانچه ته‌قه له خوشك و زاوایه‌كی كردووه و له ئه‌نجامدا دوو خوشكی خۆی كوشتووه و زاواكه‌شی بریندار كردووه".
ناوبراو وتویه‌تیشی: "له‌ئێستادا روون نیه هۆكاری رووداوه‌كه چی بووه، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، تاوانبار هه‌ڵاتووه و گه‌ڕان به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌ستی پێكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی 104 ی كه‌لار به شوێنی رووداوه‌كه و گه‌یاندنی ته‌رم و برینداره‌كان به به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هیدهه‌ژار، چارسه‌ری پێویست بۆ برینداره‌كه كراوه".
هونه‌ر بانهگوڵانی