سەلیم جبوری:دەستكراوە بەچارەسەركردنی كێشەكان و وەفدێكی هەرێمیش سەردانی بەغداد دەكات

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 11:59

 

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لە ئێستادا دەستكراوە بەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و لەچەند رۆژی داهاتوشدا وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات.


سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆچوارشەممە لە كۆنگریەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند"لەئێستادا دەستكراوە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نیوان هەرێم و بەغداد لەریگەی لیژنە هونەریەهاوبەشەكانەوە "


هەرلە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا" هەرچەندە گفتوگۆكان لەسەر ئاستی باڵای سیاسی نین ، بەڵام لەوانەیە هەفتەی داهاتوو یان لەچەند ڕۆژی تردا وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد بكات بۆگفتو گۆكردن"


أ.س