حكومەت پرۆژە یاسایەكی رەوانەی پەرلەمان كرد

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 13:53

 

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرای ده‌كات حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژه‌ یاسایه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌ لەبارەی چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەو پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ .

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئەو پرۆژە یاساییمان گەیاندە پەرلەمان كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە پەسندی كردووە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پرۆژه‌ یاساكه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و پێكهاتووه‌ له‌ زیاتر لە 20 ماددەو چەند سێكتەرێك ده‌گرێته‌وه‌ .

وتیشی: ئەو پرۆژەیاسایە میكانیزمێكی وردی لەخۆگرتووە و ماوە دانراوە بۆ جێبەجێكردنی، هەروەها سزا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەبنە رێگر لەبەردەم جێبەجێكردنی، له‌هه‌مووی گرنگتر بابه‌تی جێبەجێكردنیەتی .

م-ع-كانی