كۆمه‌ڵێك له‌پەناخوازانی هەرێمی كوردستان چارەنوسیان دیارنیە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 14:15

 

كوردیوـ نیاز فاروق

زیاتر لە مانگێكە ژمارەیەك كۆچبەری هەرێمی كوردستان كە لە كەناراوەكانی توركیاوە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بەرەو ئیتالیا بێ سەروشوێنن و فیدراسیۆنی گشتی پەنابەرانی عێراقیش لە هەوڵی ئاشكرا كردنی چارەنوسیاندایە .

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بۆ كوردیو وتی" كۆمەڵێك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان كە لەكەناراوەكانی توركیاوە و لە ڕێگەی دەریای ئیجەوە ویستویانە بگەنە ئیتالیا و 10 لەوانەش منداڵن زیاتر لە مانگێكە چارەنوسیان نادیارە" .

وتیشی"دوای ئاگاداركردنەوەمان لە لایەن كەس و كاریانەوە پەیوەندیمان بە هەریەكە لە پۆلیسی ئیتالیا و یۆنانەوە كردوە، بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان ئاشكرا نەكراوە".

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنەكە ڕاشیگەیاند: سەرجەم ئۆفیس و لایەنە پەیوەندارەكانمان ڕاسپاردوە لە كاتی بوونی هەر زانیاریەكی پێویست پەیوەندیمان پێوەبكەن بۆ ئەوەی كار لەسەر دۆسیەكە بكەین .

 

م-ع-كانی