وەزارەتی دارایی یه‌كه‌م رێنمایی ساڵی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 14:19

 

به‌واژووی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ یه‌كه‌مین رێنمایی له‌ ساڵی نوێدا بڵاوكرده‌وه‌و رێنماییه‌كه‌ش تایبەتە بە كرێی بەكرێگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ فەرمانگە حكوومیەكان .

به‌پێی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ له‌ 11 خاڵ پێكهاتووه‌ ئاماژە بە جۆری ئۆتۆمبێل و بڕی كرێیەكەی كراوە لە خشتەیەكیشدا شێوازی بەكرێگرتنەكەی خراوەتەڕوو .

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:  ئەم ڕێنماییە لە بەرواری 2018/1/1 جێبەجێ دەكرێت .

 

م-ع-كانی