كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ڵمانیای به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌جێهێشت

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 14:42

 

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتییه‌كێتی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشتوو میدیای ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ڵێـت: ره‌وشی ته‌ندروستی باش بووه‌.

ماڵپه‌ر ی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاوی كردۆته‌وه‌: كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشتوه‌و به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وتوه‌ .

به‌یانی رۆژی 11-11-2017 باری ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ تێكچوو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌و دوای چه‌ند رۆژێك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ ئه‌نجامدرا .

م-ع-كانی