لەڕێگەی لێژنەیەكی هاوبەش سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر دەرێت

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 17:02

 

 

سەرچاوەیەكی عێراقی رایگەیاندووە، لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان پێكدەهێندرێت.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەرچاوەیەكی عێراقی ڕایگەیاندووە، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە بەغداو هەولێر بە ڕێكارێكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی نێوانیان.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، كە ئەركی ئەم لێژنەیە لێكدانەوەی هەموو ناكۆكییەكانی نێوان هەر دوو لایەو بڕیار وایە كە بابەتە سیاسی و ئابوورییەكان و بابەتە هاوپەیوەندەكان بە سنوورەكان و فڕۆكەخانەكان لەم لێژنەیەدا چارەسەر بكرێت.

شایانی باسە پێشتر سەرچاوەیەكی نزیك لە بەغدا ڕایگەیاندبوو، كە هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی داوە تاكوو خاڵە سنوورییەكان ڕادەستی بەغدا بكرێت و لە ژێر چاودێری دەوڵەتی فیدراڵی عێراقدا بێت.

 

ئـ . كـ