شاندی هاوبەشی هەرێم و بەغدا لە موسڵ كۆبوونەوە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 17:16

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری موسڵ شاندێكی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی كۆبوونەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمەرییە نیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی حكومەتی ناوەندی بەسەرۆكایەتی (عوسمان غانمی) سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراقی و ژمارەیەك لە گەورە ئەفسەران و (كەریم سنجاری) وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و شاندێكی یاوەری گەیشتونەتە شاری موسڵ و دەستیان بە گفتوگۆكردن كردووە سەبارەت بەكێشەی ناوچە جێناكۆك لەسەرەكان.

سەرچاوەیەك كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندووە، شاندی بەغداو هەولێر دەیانەوێت ڕێككەوتنێك بكەن لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوانیان بۆ ناوچە جێناكۆك لەسەرەكان و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی.

 

ئـ . كـ