هاوسەرۆكی HDP بە 18 مانگ زیندانی سزا درا

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 17:27

 

 

ئایسل تۆغلۆك جێگری هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان بۆ ڕێكخستنی گردبوونەوەیەكی نایاسایی لە بەردەم زیندانی (كۆجا عەلی)، بە (18) مانگ زیندانی حوكم درا.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی حوڕییەت، (ئایسل تۆغلۆك) جێگری هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) بۆ ڕێكخستنی گردبوونەوەیەكی نایاسایی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیندانی كرانی نوێنەرانی حزبەی لە بەردەم زیندانی (كۆجا عەلی)، بە ساڵێك و شەش مانگ زیندانی حوكم درا.

دادگای سزای كاندرا تۆغلۆكی بە تۆمەتی یاسابەزاندن لە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەكان بە تاوانبار زانی و ساڵ و نیوێك زیندانی بە سەردا سەپاند.

تۆغلۆك لە دانیشتنی دادگا تۆمەتەكانی ناو سزانامەكەی قبووڵ نەكردو داوای لە دادگا كرد، حوكمی ئازادی بداتێ.

لە ئێستادا جگە لە ئەندامان و بەرپرسانی حزبی لە پلە جۆراوجۆرەكانی هەدەپە، هەشت نوێنەری ئەو حزبە لەوا (سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگن یۆكسكداغ) هاوسەرۆكی ئێستاو پێشووی هەدەپە، بە تۆمەتی هاوپەیوەند بە تیرۆر لە زیندانن.

 

ئـ . كـ