بەبێ‌ ئاماژە بە داهاتەكەی، سامانە سروشتییەكان ئاماری هەناردەی نەوت بڵاودەكاتەوە

شەممە, 06 کانونی دووەم 2018 05:43

 

 

بەبێ‌ ئاماژەدان بە داهاتەكەی، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئاماری هەناردەی نەوتەكەی بڵاوكردۆتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕێگەی پۆستێكەوە لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە چوار مانگی كۆتایی ساڵی (2017) دا ئاشكرا كرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تێكڕای هەناردەی رۆژانەی بۆ چوار مانگی كۆتایی (2017) ی خستەڕوو، كە تێكڕای رۆژانە (445) هەزارو (301) بەرمیل نەوت بووە.

بەگوێرەی تویتەكە، لە چوار مانگی كۆتایی (2017)، تێكڕای هەناردەی نەوت بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

مانگی ئەیلول (514) هەزارو (51) بەرمیل بووە بەشێوەی رۆژانە.

مانگی تشرینی یەكەم (384) هەزارو (659) بەرمیل بووە بەشێوەی رۆژانە.

مانگی تشرینی دووەم (252) هەزارو (301) بەرمیل بووە بەشێوەی رۆژانە.

مانگی كانوونی یەكەم (263) هەزارو (542) بەرمیل بووە بەشێوەی رۆژانە.

جێگەی باسكردنە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تەنها ئاماری هەناردەی نەوتەكەی بڵاوكردۆتەوەو هیچ ئاماژەیەكی بە داهاتەكەی نەكردووە.

 

ئـ . كـ