ڕاپۆرتێكی ئەمریكی: پێشمەرگە و دادگا سەرەكیترین هۆكاری قەیرانەكانی كوردستانن

چوار شەممە, 10 کانونی دووەم 2018 08:17

 

كورديو 


پەیمانكای ئۆراسیا ریِڤیو ی ئەمریكی ڕاپۆرتێكی لەسەر قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە و هۆكارەكەشی بۆ خواستی یەكێتی و پارتی دەگەرێنێتەوە كە هێزی پێشمەگەریان بە سیاسی كردووە و بە دابەشكراوی ماوەتەوە.


لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بە سیستم ئەنجامدراوە كە سەرەكیترینان پێدانی شوناسی سیاسی بووە بە هێزی پێشمەرگە و دابەشبوونێتی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا كە پاش دروستبوونی حكومەتی هەرێمیش هەر بە دابەشكراوی ماونەتەوە.


هەورەك نوسراوە" دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان سەرجەمیان لە ژێر هەژموونی سیاسی دابوون و تاوەكو ئیستاش نازانن لە چ سیستمێمكدا كار دەكان پەرلەمانی یاخود سەرۆكایەتی ئەمەش بەهۆی بوونی دەستەیەكی یاسادانانی لاوازەوەیە كە كۆبونەوەكانیان لە مەكتەب سیاسی حیزبەكان ئەنجام دەدەن.


هەروەك ئاماژەی بەوەكردووە سیستمی دادگاش هۆكارێكی تری قەیرانەكانە، چونكە كوردستان سیستمێكی سەربەخۆی نیە كە ئەمەش دامەزراوەی گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤیش دوپاتی كردۆتەوە ( DHRD ) كە بەپێی توێژینەوەیەكیان لە 50%ی هاوڵاتیانی هەرێم باوەڕیان بە سەربەخۆیی دادكاكان نیە و لە 40% یشیان پێیان وایە سەربەخۆییان لە ئاستی مام ناوەندا دایە.


ئاماژە بە ڕاپۆرتی بانكی دراوی نێودەوڵەتی كردووە لە ساڵی 2016 دا پێی وایە دامەزراوەیی نەبوونی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كار ئاسانی زۆری كردووە بۆ گەندەڵی و دورستكردنی قەیران.