حەشدی توركمانی چەكەكانیان دەشارنەوە

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 06:49

 

 

بەهۆی ئەو تاوانانەی لەو شارەدێی ئەنجامیانداوە، لە ئێستادا چەكدارە توركمانەكانی حەشدی شەعبی سەرقاڵی حەشاردانی چەكەكانیانن.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) لە پەیجی خۆی بڵاویكردۆتەوە، چەكدارە توركمانەكانی نێو حەشدی شەعبی لەتاوانەكانی نێو قەزای دووزخورماتوو تێوەگلاون، بۆیە ئێستا لەلایەن بەغداوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەشێكیان دەركراوە، ئەوانیش لەترسی خۆیان سەرقاڵی حەشاردانی چەكەكانیانن.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، كە حەشاردانی ئەو چەكانە لەلایەن چەكدارەكانی حەشدی توركمانی لەكاتێكدایە كە ئەوان ترسیان لەهەڵمەتی گەڕان و پشكنین هەبێت لە بارەگاو گەڕەكانیان.

 

ئـ . كـ