پاسێك لە سلۆپی وەرگەڕاو دەیان قوربانی لێكەوتەوە

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 15:30

 

 

ئەمڕۆ پاسێكی گواستنەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لەناوچەیەكی سنووری توركیا وەرگەڕاو لەئەنجامیشدا ژمارەیەك سەرنشینی ناوی بوونە قوربانی.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی پاسێك كە كۆمەڵێك سەرنشینی عێراقی لەسەر بووەو لەنزیك شارۆچكەی سلۆپی وەرگەڕاوەو لەئەنجامیشدا (9) كەس گیانیان لەدەستداوەو (28) كەسیش برینداربوونە.

هەروەها باس لەوەشكراوە، كە پاسەكە لە ئیستەنبۆڵەوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێوەبووەو گەشتیارەكانیش بە ڕەچەڵەك عێراقین، بەڵام لە نزیك شارۆچكەی سلۆپی سەر بە شاری شرناخ لە باكوری كوردستان وەرگەڕاوەو ئەو كارەساتەی بەدوای خۆیدا هێناوە.