هێزەكانی سوپای عێراق گەیشتنە دووزخورماتوو

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 15:31

 

 

كوردیو – دووزخورماتوو

ئەمڕۆ هەینی هێزێكی سوپای عێراق لەبەغداوە گەیشتوونەتە شارەدێی دووزخورماتوو، چەكدارەكانی حەشدی شەعبیش لەچەند ناوچەیەك پاشەكشەیان كردووە.


بەپێی زانیارییەكانی چەند سەرچاوەیەك، ئەمڕۆ هەینی هێزێكی سوپای عێراق و وەڵامدانەوەی خێرا گەیشتوونەتە چەند گەڕەكێكی شارەدێی دووزخورماتوو، سەرقاڵی لێدانی سەنگەر بوونە.

هەر ئەمڕۆ چەكدارەكانی حەشدی توركمانی لەشاخی دووزخورماتوو پاشەكشەیان كردووەو ئەو هێزانە جێگەیان گرتوونەتەوە.


بەهەمان شێوە هەر ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای عێراق چوونەتە گەڕەكەكانی جەمیلەو رزگاری و سەنگەریان لێداوەو چەكی قورسیشیان پێبووە.