واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان ئاشكراده‌كات

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 15:49

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دراون، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ له‌مساڵدا به‌رده‌وامی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی بدات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌خشته‌ی موچه‌دا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه‌.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ی مانگی (سێ)ی ساڵی 2017ی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رو منداڵیش كه‌ له‌موچه‌ی مانگه‌كانی (1و 2) بۆیان نه‌به‌ستراوه‌، له‌و زانیاریانه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا ئاماژه‌به‌وه‌كرا، له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی (سێ)دا كۆی ده‌رماڵه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت، واته‌ ده‌رماڵه‌ی سێ مانگه‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ پێده‌درێته‌وه‌ كه‌ لێیان بڕدراوه‌.