پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 16:18

بەهۆی تەواوبوونی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی خوێندكارانەوە بڕیارە هەفتەی ئایندە شەش ڕۆژ پشوو لەخوێندنگەكان رابگەیەنرێت.


بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی سێشەممە ١٦ی كانوونی دووەمی ۲۰۱٨ پشووی خوێندن لەسەرجەم خوێندنگەكان دەستپێدەكات.

لەو بارەیەوە بەكر محەمەد، بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە "١٥-١-۲۰۱٨ كۆتایی بە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قۆناغەكانی٤ تا ١٢دێت".


وتیشی، لەرۆژی ١٦-١-۲۰۱٨وە پشوو دەبێت تا ٢٢-١-۲۰۱٨ ٢٣/١/۲۰۱٨ دەست بە دەوامی وەرزی دوەمی خوێندن دەكرێتەوە.