ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر وەرگرتنی رسوماتی شارەوانیەكان لەكۆبونەوەدایە

سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2018 08:07

 

كوردیو – سلێمانی


ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 43 هەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات كەتێیدا گفتوگۆ دەربارەی وەرگرتنی رسوماتی شارەوانیەكان دەكرێت.

 

بەگوێرەی كارنامەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كەلەئێستادا ئەنجومەنەكە لە كۆبونەوەدایە، ئەنجومەنەكە گفتوگۆلەسەر بڕیاری ژمارە 126 لە 5-12-2017 ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات سەبارەت بە وەرگرتنی رسوماتی شارەوانیەكان.



لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەیەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاتووە: گفتوگۆ لەسەر پێدانی متمانە بە ئەحمەد عەلی وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەسەرخستنی كاندید ڕەمەزان نامیق بۆ پڕكردنەوەی شوێنی فەیسەڵ ئیبراهیم دەكرێت.

 

 

 

 

س ب