سلێمانی... هاوڵاتییەكی تەمەن 63ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2018 08:50

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی تەمەن 63 ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی كانوونی دووەمی 2018 ، هاوڵاتییەكی تەمەن 63 ساڵ بە ناوی (خ ، ا ، ع ) لە دایكبووی ساڵی 1955 ، پیشەی دوكاندار بووە و لەماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەكی ئابڵاخ لەشاری سلێمانی خۆی خنكاندووەو كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".

 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: تاوەكو ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوەو دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستیپێكردووە .

 

 

 

 

س ب