نهێنی مەحمود سەنگاوی و سۆران عومەرو عەلی حەمەساڵح ئاشکرا بوو

شەممە, 20 کانونی دووەم 2018 07:33

دوو پەرلەمانتاری کوردستان دۆسێی گەندەڵی و بە هەدەردانی داهاتی حکومەتیان داوەتە مەحمود سەنگاوی و ئەویش لە کۆبوونەوەیەکدا باسی کردوە، بەڵام کەس گوێی لێنەگرتون.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەم وێنەیە رۆژی 20-8-2016 یە، ئەو ڕۆژانە هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بوو بە وتەکانمان فشارێک لەسەر حکومەت دروست بکەین بۆ چاکسازی بە مەبەستی ئەوەی نەگەین بە ئەم ڕۆژەی کە تێیداین.

سەنگاوی دەڵێت، ئەم دوو پەرلەمانتارە بەڕێزە هەڤاڵان (سۆران عومەر و عەلی حەمە صاڵح)مەلەفی گەندەڵی و بە هەداردانی داهاتی حکومەتیان بۆ هێنام، بەندەش بۆ ڕۆژی دواتر لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پێشمەرگە دێرینەکانی شاری هەڵەبجەدا قسەم لەسەر کرد، بەڵام بە داخەوە نەک گوێمان لێ نەگیرا بەڵکو قسەکانیان بە ناڕاست لە قەڵەم داین.