مامۆستایانی یەكگرتوو: ئەوبێباكیەی حكومەت كەبەرامبەر پرۆسەی پەوەردە دەیكا مەترسیدارە

دوو شەممە, 05 شوبات 2018 12:04


كوردیو- سلێمانی


زیاتر لە 40 ڕۆژە حكومەتی هەرێم ڕوبعەموچەیەكی مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوی بە وەزارەتی پەروەردە ڕەوا نەبینیوە و ئەندامێكی دەستەی سلێمانی مامۆستایانی یەكگرتووش ڕایدەگەیەنێت ئەم بێباكی و خەمساردیەی حكومەتی هەرێم لە پرۆسەی پەروەردە و قوتی مامۆستایان لەسەر ئایندەی پرۆسەی پەروەردە مەترسیدارە.


نیاز فاروق، ئەندامی دەستەی سلێمانی مامۆستایانی یەكگرتوو لە لێدوانێكی بۆ كوردیو وتی" حكومەتێك هێندە بێ منەتانە لە فشاری مەدەنی مامۆستایان بڕوانێت و گوێ بە قوتی هەزاران مامۆستا نەدات و لە بایكۆتی زۆرینەی قوتابخانەكانی بەشێكی گەورەی هەرێم بە سادەیی ڕامێنێت مڵئاویی كردن لێی هێشتا كەمە".


ئەو ئەندامەی دەستەی سلێمانی مامۆستایانی یەكگرتوو ڕشیگەیاند: مامۆستایان بەو جۆرە فشارە مەدەنیەی كە ماوەی دوو ساڵە دەستیان پێكردوە مافێكی ڕەوای خۆیانە كە پەیڕەوی دەكەن بۆ دەستكەوتنی سەرەتایی ترین مافەكانی ژیانیان .


ئەندامەكەی دەستەی مامۆستایانی یەكگرتوو داواشی لە وەزارەتی پەروەردەكرد كە بەزووترین كات بێت بەدەم خواستەكانی مامۆستایانەوە و جگە لە پێدانی بە پەلەی موچەی وەزارەتی پەروەردە وادەیەكیش بۆ پێدانەوەی ئەو موچە لێبڕاوەی بەناوی پاشەكەوتە سەپێندراوە بەسەریاندا دیاری بكات.


أ.س