راگەیاندنی خشتەی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و مەدەنی دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 07:47

كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی خانه‌نشینانەوە، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی چەند زانیارییەکیش بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو.

عوسمان سێده‌ری سه‌رۆكی لقی (شارباژێر - دوكان)ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان،  راگه‌یاندووە: به‌دواداچوونمان كردووه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان بێ ئه‌نجام بووه‌و هیچ واده‌یه‌ك نییه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان.

سەرچاوەیەکیش له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە کە دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌وێته‌ دوای كۆتاییهێنان به ‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و توێژه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

سێده‌ری په‌یامێكیشی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردو رایگه‌یاند: "حكومه‌ت له ‌نیگه‌رانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دێرینەکان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر له ‌نزیكترین كاتدا خشته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان رانه‌گه‌یه‌نرێت، ئەوا وه‌كو پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان بێده‌نگ نابن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت".

 

 

snn