ووردبینی لە لیستی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمیش دەكرێت

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 10:53

لیژنەیەكی دیكەی وردبینی لەبەغداوە گەیشتە ھەرێمی كوردستان و ووردبینی لە لیستی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم دەكات.


ماڵپەری (بغداد الیوم) بڵاویكردوەتەوە ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی شوبات لیژنەیەكی دیكەی وردبینی لەبەغداوە گەیشتوەتە ھەرێمی كوردستان بەمەبەستی ووردبینی كردن لە لیستی موچەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان"


ماڵپەرەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە"لیژنەكە لە دیوانی چاودێری دارایی بەغداد پیكهاتووە راستەوخۆ دەست دەكەن بە ووردبینی كردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.


لەلایەكی ترەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندوە "دوای ئەوەی دوێنێ لیژنەیەك بۆووردبینیكردن گەیشتە هەرێم ئەمڕۆ گەیشتونەتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو دەستیانكردوە بەكارەكانیان".


أ.س