حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی په‌سه‌ند كرد

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 11:54

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نیشاندا.

 

به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 13-2-2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌كه‌ واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تاوه‌كو وه‌زیرێكیتر له‌شوێنیان داده‌مه‌زرێندرێت یان كاره‌كانی وه‌زاره‌ت به‌وه‌زیرێكیتری حكومه‌ت به‌وه‌كاله‌ت ده‌سپێردرێت له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی