لەهێرشەكەی زاخۆدا ژمارەیەك سەربازی توركیا دەكوژرێن

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 11:42


دوای ئەوەی ئەمرۆ ژمارەیك چەكداری نەناسراو هێرشیانكردە سەربنكەیەكی سەربازی توركیا لە قەزای زاخۆ ئاماژە بۆئەوە دەكرێت لەو هێرشەدا ژمارەیەك سەرباز كوژراون.


هەڤال دەمهات،بەرپرسی راگەیاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە" ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەیشتوە لەكاتژمێر8:30خولەكی بەیانی لەلایەن هێزێكی نەناسراوە هێرشكراوەتە سەر سەربنكەیەكی سەربازی توركیا لە قەزای زاخۆ "


بەرپرسەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە" بەپێی ئەوزانیاریانەی كە بەئێمە گەیشتوە لەوهێرشەدا ژمارەیەك سەربازی توركیا كوژراون و تانكێكیش تیك شكێنراوە"


بەپیی زانیارییەكانی ئاژانسی فرانس پریچس شەرو پیكدادنەكە بۆماوەی دوو كاتژمێر بەردەوام بووە و دواتریش سوپای توركیا بەچری بۆردومانی ئەو ناوچەیەی كردوە كە هێرشەكەی لێوە كراوە.


جێگەی ئاماژەیە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاو كراونەتەوە سوپای توركیا لە ناوچەكانی دهۆك و هەولێر 18بنكەی سەربازی هەیە كەلە نەوەدەكانی سەدەی رابردووە دایمەزراندون.


أ.س