دزینی ئۆتۆمبێل روی له‌زیادی كردوه‌، له‌سلێمانی ئۆتۆمبێلێك دزراو له‌قه‌ڵادزێ ده‌ستی به‌سه‌رگیرا

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 13:03

 

له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان رووی له‌ زیادی كردووه‌و چه‌ندین روداوی له‌و شێوه‌یه‌ لای پۆلیسی شاره‌كان تۆماركراوه‌و له‌ قه‌ڵادزێش ئۆتۆمبێلێكی دزیاری ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا .

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌هاتووه‌: پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دزیاری له‌ جۆری ( توێتا كرۆلا/تكسی) مۆدێل 2011 له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ( مكافحة ) ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ سلێمانی دزراوه‌ و شۆفێره‌كه‌شی به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 461 به‌ند كرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌ بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: پاشان به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 453 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م ده‌رچوو كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دزینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

م-ع-كانی