ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌رێم داوای ده‌ركردنی سوپای تورکیا له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 13:22

 

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن تاوه‌كو سوپای توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێت و ده‌ڵێت: توركیا له‌هه‌رێم 13 بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه‌ .

له‌ یاداشته‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ داوا ده‌كه‌ن توركیا چیتر خاك و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنێت و ده‌ڵێن: بوونی ئەو سوپایە دژی یاسا کارپێکراوەکانی کوردستان و دەستوری فیدراڵی و یاسای نێودەوڵەتیە .

م-ع-كانی