هه‌ولێر... تۆنێك ماسی ناتەندروست دەستی بەسەرداگيرا

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 13:53

 

بەشی پۆليسی شارەوانی لەقايمقاميەتی قەزای ناوەنديی هەولێر توانيان دەست بگرن بەسەر (۱)تۆن ماسی ناتەندروست لەڕێگای هەولێر ـ کەسنەزان .

ڕائدی ماف سۆران محمود برايم، بەڕێوەبەڕی بەشی پۆليسی شارەوانی ڕايگەياند: دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی ئەو جۆرە ماسيە هەستمان بەبۆنێکی ناخۆش کرد بۆيە بەپێويستمان زانی ئاگاداری ليژنەی پشکنين وچاودێری بازار بکەينەوە بۆ دڵنيابوون لەتەندروستی ئەو جۆرە ماسيە دوای پشکنينی لەلايەن پزيشکی نوێنەری ڤێتێرنەری دەرکەوت ئەوجۆرە ماسيە تێک چووە شياونيە بەکەڵکی خواردن نايەت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: بڕياردرا بەلەناوبردنی لەلايەن شارەوانی وە گواستنەوەی بۆزبلخانەی کانی قڕژالە ڕێکاری ياسايی بەرامبەر خاوەنەکەی گيرايە بەر .

م-ع-كانی