دزەکەی خەبات دستگیرکرا

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 14:00

 

دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە خەبات، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکات.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: ڕائید/ فلاح کمال کریم، ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات ڕایگەیاندووه‌ کەوا ئاگادار کراینەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە خەبات دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان تۆمەتبار دەستگیربکەین.

ئاماژه‌به‌وه‌ش كراوه‌: تۆمەتبار بەناوی (س.م.م.)، تەمەن (٢٤)ساڵ، دوای دەستگیرکردنی دانی بەتاوانەکەی دانا کەوا هەڵسابوو بە شکاندنی چەند دوکانێک و دزینی بڕێکی زۆر پارە و کارتی مۆبایل لە خەبات .

له‌ كۆتاییشدا ئه‌وه‌هاتووه‌: پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٣) لە ی.س.

م-ع-كانی