پارێزگاری سلێمانی داوا لەمامۆستایان دەكات بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن

شەممە, 17 شوبات 2018 11:47

 

 

پارێزگاری سلێمانی داوا لە مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكات بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و كۆتای بەبایكۆت بهێنن.

 

ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆنفرانسێكدا لەژێر ناوی "پەیام" كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو تێیدا ڕایگەیاند:" بۆ ئەوەی ڕەوتی خوێندن بەزویندویی بمێنێتەوە، پێویستە جارێكی دیكە مامۆستایان هۆڵەكانی خوێندن گەرم بكەنەوە، بۆئەوەی نەوەیەك پەروەردەبكەن و ببن بەجێگرەوەی ئەم دەسەڵاتەی كە ئەمڕۆژەیان لەماوەی 26 ساڵدا بەئێمەشەوە بەرهەمهێناوە".


هەروەها ووتیشی: مامۆستایان نابێت هۆڵەكانی خوێندن بوەستێنن، موچە لەهەر سەردەم و حكومەتێكدا بێت قەرەبودەكرێتەوە، بەڵام ئەوەی قەرەبوناكرێتەوە كات و ساڵی خوێندنە.

 

 

 

س ب