رۆژنامه‌یه‌كی سعودی: داعش پیلانی داگركردنی شارێكی كوردستانی هه‌یه‌

18/02/2018 - 14:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

رۆژنامه‌یه‌كی سعودی بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌هۆی ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزییه‌كان،‌ رێکخراوی تیرۆریستی داعش پیلانی داگیرکردنی شارێکی باشووری کوردستان دادەڕێژێت.

له‌ راپۆرتێكدا، رۆژنامەی عوکازی سعودی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقییەوە پیلانەکەی داعشی ئاشکرا کردووەو بڵاویكردۆته‌وه‌، داعش پیلانی داناوە شاری کەرکوک داگیر بکات.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی به‌ هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دوایه‌ له‌ كه‌ركوك روویاندا، له‌ ئێستا ره‌وشی شارەكه‌ بە تەواوی تێكچووه‌، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش ناوتوانن ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌ بپارێزنن.

بۆیه‌ داعش ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌ بقۆزێته‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی شانه‌ نوستوه‌كانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌‌ بگرێت و لەوێوەش خۆی بگەیەنێتەوە شاری موسڵ دووباره‌ داگیری بکاتەوە.

 

 

ش.م