شەپۆلێكی دیكەی باران باریین بەڕێوەیە

دوو شەممە, 19 شوبات 2018 05:58

 

بەڕێوەبەری كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەم شەپۆلی بارانەی ڕووی لە هەرێم كردووە كۆتایی دێت و وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ئاشکرادەکات.

‎فازڵ ئیبراهیم بەرێوەبەری كەشناسی ھەرێم لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە " لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بڕێكی زۆر باران لە ناوچەكانی هەرێم باریوە، بەجۆرێك لە هەولێر ٥١.١ ملم، سلێمانی ١٣١.٨ ملم، دهۆك ٧.٦ ملم، كەركوك ٢٣.٤ ملم لە هەڵەبجەش ١٠٥ ملم باریوە".

‎وتیشی" ئەم شەپۆلە ئەمڕۆش بەردەوامی دەبێت، ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك لاواز بووە، ئێوارەی ئەمڕۆش كۆتایی دێت".

‎ بەرێوەبەری كەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاندووە، "ئەم بارانە مەترسی هاتنی وشكەساڵی لاواز كردووە و لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەكات".

 

به‌پێی پێشبینیه‌كانی (accuweather) له‌ ڕۆژی هەینی 23ی شوبات شه‌پۆلێكی باران بارین  ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا بارانێكی زۆر له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان دەبارێـت.

 

 

پارێزگای هەولێر 

 

پارێزگای سلێمانی

 

پرێزگای دهۆك

 

پارێزگای كەركوك

 

پارێزگای هەلەبجە