به‌رپرسێكی گۆڕان له‌ سلێمانی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی هه‌ولێر

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 21:41

 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی شاری هه‌ولێرو ده‌ڵێت: له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ خه‌رج بكرایه‌ ده‌مانتوانی به‌و پاره‌یه‌ دووسایدی نێوان كه‌لار - سلێمانی یان جادده‌ی رانیه‌ بكه‌ین به‌ دوو ساید، چونكه‌ به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی سلێمانی له‌ پرۆژه‌كه‌ی هه‌ولێر 500 ملیۆن دۆلار له‌مواه‌ی 2 ساڵی رابردوودا خوراوه‌ .

‎غالب محمد عەلی، ‎ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شێكیتری پرۆژه‌ی 120 مه‌تری له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌لاپه‌ره‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك  نوسیویه‌تی: ‎دیسانەوە( ٥٠) ملیون دولار بۆ جادەی ١٢٠ سەرفكرا ، ‎پێم خۆشە شاری هەوڵیر یەكێك لە شارە ‎خۆشەكانی دونیا بێت بەڵام نەك لە سەر حسابی شارێكی تر لە گەڵ ئەوەش پارەكە بە جوانی سەرفنەكرێت بۆ شاری هەولیر .

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: لە ماوەی دوو ساڵە زیاتر لە ٥٠٠ ملیون دولار بە ناوی جادەی ١٢٠ مه‌تری دەخورێت ، بەرانبەر بەو پارەیە زۆر جار كۆمپانیاكە نەوت وەردەگرێت بە نیوەی قیمەتی خۆی ، كەجی بەو پارەیە دەمانتوانی هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان بە دوو ساید ببەستین بە یەكەوە ، بۆ نمونە لە رێگەی سلێمانی - كەلار ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ كەس دەبێت بە قوربانی بەهۆی یەك سایدی و تەسكی جادە و تەنكەر نەوتەكان كە داهاتەكەی بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی و بەرزانیە .

نوسیویه‌تیشی: چەندین ساڵە خەڵكی دەڤەری رانیە و ئیداره‌ی راپەرین بەدەست جادەیەكی تەسك و یەك ساید چەندین قوربانیانداوە هەتا ئێستا هەر وەك خۆی ماوە چاك نەكراوە، كە چی لە شاری تر بەس بۆ ئەوەی ئەو پارەی كومپانیاكانی حزبی پارەیان دەست دەكەوێت ، دەست دەكەن بە دروست كردنی جادەی ١٢٠ متری ، تۆ جاری جادەی دوو ساید دروست كە با هاوڵاتی نەبێتە قوربانی ئەم رێگەوبانەی كە لە ساڵی پەنچاكان دروست كراوە دوای ئەوە بیر لە جادەی ١٢٠ متری بكە .

به‌رپرسه‌كه‌ی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی هه‌ولێرو ده‌ڵێت: ئەوەی بەرپرسە لەم نادادپەروەیە كە بەرانبەر بە پارێزگای سلێمانی دەكرێت ئەو بەرپرسە نابەپرسانەیە كە بەناوی سلێمانی لە وەزارەتەكان و ئەنجومەنی وەزیران دانیشتوون بێ دەنگ بێ دەنگ بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پشكەكانیان بكەن لە داهاتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی ، ئەوەندە كار بۆ كۆمپانیاكانیان دەكەن ئەوەندە كاریان بۆ پارێزگای سلێمانی بكردایە ئێستا وەڵاتێكی جوانمان هەبوو .

م-ع-كانی