مەحمود سەنگاوی: هەموو كێشەكانی یەكێتی بەهۆی هەڤاڵێكمانەوەیە و جیابونەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵحیش

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 07:31

 


مەحمود سەنگاوی ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر پرسەكانی ناوخۆی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت پرۆەی خانەنشینی دژی ئەندامانی یەكێتیەوە و پارتیەكان ناگرێتەوە، دەشڵێت یەكێتی بەهۆی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیەوە توشی ئەو دۆخە هاتووە كەخۆی پێشتر ووتویەتی ئەچمەوە ناو یەكبێتی بۆتێكدانی دۆخی یەكێتی و مێشكی هێرۆخانیشی تێكداوە.


مەحمود سەنگاوی لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی باس دەڵێت" ئەو پرۆژە خانەنشینەی بڕیارە جێبەجێ بكریت زیانی گەورە بە یەكێتی دەگەیەنێت و خانەنشینانی پارتی بەر ئەو پرۆژە یاسایە ناكەون بەڵام ڕەنگە هەموو كادیرانی یەكێتی بەر بكەون و قوباد تاڵەبانیش بێ ئاگایە"


مەحمود سەنگاوی پێشی وایە دارایی یەكێتی لەدەست كۆمەڵێك كەسدایە كە بۆ كڕینی ئەندام و كادیران بەكاری دەهێنن و دەڵێت" بەداخەوە بنەماڵەی مام جەلال خۆیان كەوتنە دروستكردنی كێشە و هەوڵیان دا بەرهەم ساڵح لە ڕیزەكانی یەكێتی نەمێنێ، لە كاتێكدا مام جەلال خۆی بەرهەم ساڵحی هێناوەتەوە، ئەگینا كاتی خۆی ئێمە كەسمان نەمانناسیوە، بەڵام ئەویش لە ساڵانی 1976 و 1977ەوە ئەندامی یەكێتی بووە و لە كۆمەڵە ئەندام بووە و مام جەلال خۆی بە ئێمەی ووتوە بەرهەم ساڵح لەم سەردەمە بۆ یەكێتی لە من باشترە).

مەحمود سەنگاوی سەبارەت بە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی بێ ئەوەی ناوی بهێنێت دەڵێت: " ئەو كەسە لە حزبدا پەنجا كەس كۆ ناكەیتەوە كە ئەوی خۆش بووێت. هەر ئەو برادەرە دەڵێ تائێستا 20 ملیۆن دۆلارم لە پارتی وەرگرتووە، ئەی چیت لێ كرد؟ تۆ بە چ هەقێك ئەو پارەیەت وەرگرت؟ پارتی دیموكراتی كوردستان هەقی خۆیانە و لەسەر بودجەی حزبەكەیان دەیان برینداریان ناردووەتە هیندستان و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیكە و چارەسەریان كردووە، بەڵام ئێمە بەهۆی ئەوەی مام جەلال لە مەیدان نەبووە و نەمانزانیوە مالیەی یەكێتی چۆنە، ڕەنگە نەمانتوانیبێت بە باشی ئەمانە بكەین. ئەو برادەرەش كە 20 ملیۆن دۆلارەكەی لابووە، نازانم چی لەو 20 ملیۆن دۆلارە كردووە.
باسكردن لە وەرگرتنی پارە لەلایەن پارتیەوە وەك دەنگۆیەك بەكاردەهێنرێت دژی مەلا بەختیار لێپرسراوی پێشوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی.


ئەو دەڵێت " بنەمای تێكچوونی ئەم حزبەی ئێمە ئەو هەڤاڵەمانە، كاتی خۆی گوتوویەتی دەچمەوە نێو یەكێتی بۆ ئەوەی یەكێتی تێك بدەم، بەڵێ مێشكی هێرۆ خانیشی تێكدا و یەكێتیشی تێكدا و ئەو ماڵكاولییەی بەسەر ئێمەدا هاتووە و ئەو حزبە گەورەیەی لە سەردەمێكی زۆر چارەنووسسازدا هاتە سەر گۆڕەپانی سیاسی و هێزی پێشمەرگەمان دروست كرد، خۆشی لەو بوارەدا پیاوێكی ماندووە، ئێستا تووشی ئەو هەموو كارەساتە بووین كە ئێستا هەیە. هەقی وا بوو ئێمە لە كوردستان دایمە حزبی یەكەم بووینایە، دونیایەك سەروەری هی ئێمەیە، بەڵام ئێستا بەرهەممان نییە".


ئەو دەڵێت" من یەكێكم لەوانەی زۆر دژایەتیی بزووتنەوەی گۆڕانم كردووە، تا سەر ئێسقان دژایەتیم كردوون، بەڵام ئێستا بیر دەكەمەوە هەڵەمان كرد. دەبێ بە شێوەیەكی زۆر نەرم لەگەڵیان بجووڵێینەوە و هەوڵ بدەین هاوپەیمان بین. ئێمە قوتابیی قوتابخانەكەی مام جەلالین، بە گۆڕان و یەكێتی و بەشێكی زۆری سۆسیالیستیشەوە، هەق وابوو هاوپەیمانێكی باش بووینایە. ئێستا هەندێك خەڵك دژایەتیی بەرهەم ساڵح دەكەن، وەڵا من دژایەتیی ناكەم، رۆیشتووە خواحافیزی بێت".

هەندێك هەڤاڵمان هەیە لەنێو یەكێتیشدا كاتێك نەوشیروان مستەفا جێگری سكرتێری گشتی بوو، كێشە هەر هەبوو، ئەو برادەرانە ئێستا لە گۆڕەكەش واز لە نەوشیروان مستەفا ناهێنن و هەر ململانێی لەگەڵدا دەكەن.