كەشناسی جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵی بەراورد بەپار ساڵ بڵاوكردەوە

شەممە, 24 شوبات 2018 09:17

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان جیاوازی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی بەراورد بەپار ساڵ بڵاوكردەوە و بەپێی بڵاوكراوەكەش ئەمساڵا بەڕێژەیەكی بەرچاو جگە لەپارێزگای دهۆك باران لەپار ساڵ زیاتر باریوە.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان جیاوازی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی بەراورد بەپار ساڵ بڵاوكردەوەو بەپێی بڵاوكراوەكەی كەشناسی هەرێم ئەمساڵ لەپارێزگاكانی، هەولێر54.5 پلە و لە سلێمانی 180.2 پلەو لە كەركوك 18 پلە و لەهەڵەبجە 54 پلە باران لەچاو ساڵی ڕابردوو زیاتر باریوە.

 

هەروەها بەپێی بڵاوكراوەكەی كەشناسی هەرێم لە پارێزگای دهۆك بەپێچەوانەوە، ساڵی ڕابردوو 8.4 زیاتر لەم ساڵ باران باریوە.

 

 

 

س ب