به‌وێنه‌... گه‌نجێكی كورد رفێنرا

شەممە, 24 شوبات 2018 12:05

 

شه‌وی رابردوو، لە نێوان شارۆچكه‌ی كفری و خورماتوو، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌، گەنجێكی كورد رفێنراوە و تاوه‌كو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

لە شەوی رابردووەوە، گەنجێكی كورد كە خەڵكی گوندی خدروەلی نێوان شارەدێی زینانەی سەر بەشارۆكەی كفری و شارۆكەی خورماتووە، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە رفێنراوە.
ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌‌ ناوی محەمەد باسم، بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە رفێنراوە.


له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌، ئاسایشی ناوچه‌كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: ده‌ست كراوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه و تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ دیار نین‌.

 

 

ش.م