ڤیدیۆ... له‌ سێ ریانێكی هه‌ولێر كۆسته‌رێك كاره‌ساتێكی سه‌ختی نایه‌وه‌

شەممە, 24 شوبات 2018 13:53

 

پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڤیدیۆی روداوێكی سه‌ختی ناوشاری هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێـ: هۆكاری روداوه‌كه‌ "سه‌ره‌ڕۆیی شوفێری كۆسته‌رێك بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ گڵۆپی سوری داوه‌".

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕۆیی شوفێری كۆسته‌رێك روداوێكی هاتووچۆ ده‌نێته‌وه‌ ، دوێنی ئێواره‌ له‌ سێ ڕیانی دایك شوفێری كۆسته‌رێكی پر له‌سه‌رنشین نه‌وه‌ستا له‌سه‌ر گلۆپی سووری ترافیك لایت و له‌ئه‌نجامدا توشی پێكدادان بویه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی هیوندای تایبه‌ت و له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ كه‌سێك زامداربو كه‌شوفێری هیوندایه‌كه‌بو جگه‌ له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان و رێگاوبانو دوكانه‌كان كه‌وت .

م-ع-كانی