سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: نه‌جمه‌دين كه‌ریم 62 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی بردووه‌

شەممە, 24 شوبات 2018 14:06

 

له‌سه‌ر ئه‌و 62 ملیۆن دۆلاره‌ی كه‌ ده‌وترێت خراوه‌ته‌ سره‌ حساب بانكی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و دیار نه‌ماوه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات 62 ملیۆن دۆلار له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی پتڕۆ دۆلاری شاری كه‌ركوك خراوه‌ته‌ سه‌ر حساب بانكی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش یه‌ك دۆلاری پێنه‌گه‌یشتوه‌ .

ماڵپه‌ری سومه‌ڕیه‌ له‌زاری ئاڵا تاڵەبانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌: نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك 62 مرلیۆن دۆلاری له‌ پاره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی پتڕۆ دۆلاری كه‌ركوك راكێشاوه‌و پاره‌كه‌ش به‌پێی وه‌سڵ بوه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ یه‌ك دۆلاریشی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌و یه‌ك دۆلاری وه‌رنه‌گرتووه‌ ، ئه‌و پاره‌یه‌ش شایسته‌ی دارایی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌یه‌، كه‌واته‌ كوا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایكێشاوه‌ .

ده‌شڵێت: ئه‌و پاره‌یه‌ رونبۆته‌وه‌ كه‌ له‌بانكی كوردستان له‌هه‌ولێر داندراوه‌و به‌ڵام ئێستا دیار نه‌ماوه‌ .

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری شاری كه‌ركوك شاره‌كه‌ی جێ هێشتوه‌و له‌هه‌ولێر داده‌نیشێت، ناوبراو تا روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو ، به‌ڵام له‌وساته‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌كانه‌وه‌ رۆژ به‌ رۆژ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیش ئاماده‌نه‌بووه‌ .

م-ع-كانی