له‌م دۆخه‌دا دزیه‌کی گه‌وره‌ له‌ داهاتی نه‌وت ئاشكرا ده‌بێت

شەممە, 24 شوبات 2018 14:23

 

په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌: له‌م دۆخه‌شدا هه‌ردزی، هه‌ر زوڵم و سته‌مکاری ، به‌پێی داتاکانی سایتی تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی نه‌وت له‌ جیهاندا له‌ ٢٠ ڕۆژی یه‌که‌می مانگی دووی ئه‌م ساڵدا، هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه‌ به‌ تێکڕا ٣٧٠ هه‌زار و ٣٨١ به‌رمیلی فرۆشتووه‌، نرخی نه‌وتی برێنت ئێستا ٦٧ دۆلاره‌، ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌رێم ٥٠ دۆلاری مابێته‌وه‌ داهاتی مانگێک ٥٥٥ ملیۆن ٥٧١ هه‌زار دۆلار ده‌کات .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نوسیویه‌تیشی: 

داهاتی پاڵاوتن و فرۆشتنی نه‌وتی ناوخۆ ٤٨ ملیۆن دۆلار:

کۆی گشتی داهاتی مانگێکی نه‌وت ده‌کاته‌ ٦٠٣ ملیۆن و ٥٧١ هه‌زار:

بۆ دوو مانگ ده‌کاته‌ یه‌ک ملیار و ٢٠٧ ملیۆن دۆلار، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا نزیکه‌ی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داوه‌ به‌ موچه‌!  :

٧٠٠ ملیۆنه‌که‌ی دیکه‌ کوا! 

پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ چوار مانگه‌ یه‌ک موچه‌ی وه‌رگرتووه‌! 

تێبینی: خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌کان له‌ داهاتی ناوخۆیه‌و په‌یوه‌ندی به‌ نه‌وته‌وه‌ نیه‌ . 

م-ع-كانی