ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشیكرده‌ سه‌ر پارێزگار سه‌ربه‌لایه‌نێكه‌

شەممە, 24 شوبات 2018 15:01

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا په‌نابه‌رێكی كورد هێرشی كرده‌ سه‌ر نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێرو چه‌ند قسه‌یه‌كی ئاراسته‌كرد، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ده‌ڵێت: بەداخەوە دیارە بەرپرسیاریەتیشی هەیە و، سەر بە لایەنێکە و ئەنجام دراوە بە مەبەستی لەکەدارکردنی کەسایەتییەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک جێگای قبووڵکردن نییە و ئیدانەی دەکەین و لەسەر دەزگاکانی بەرپرسیار پێویستە رێکارە یاساییەکان بگرنە بەر .

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پاریزگای هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو:"دوابەدوای ئەو هێرشە ناڕەوا و دوور لە هەموو خوو و رەوشتێکی مرۆڤایەتی کراوەتە سەر کەسایەتیی پارێزگای هەولێر (پارێزگاری هەولێر)، ئەو کەسایەتییە کە جێگای متمانەی زۆربەی خەڵکی هەولێر بووە لە پرۆسەی هەڵبژاردن، لە بەرواری 22-2-2018 بە وەفدێکی فەرمی لە برۆکسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ خزمەتی کوردستان.''

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌:"ئەم هێرشە لەلایەن کەسێک کە بەداخەوە دیارە بەرپرسیاریەتیشی هەیە و، سەر بە لایەنێکە و ئەنجام دراوە بە مەبەستی لەکەدارکردنی کەسایەتییەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک جێگای قبووڵکردن نییە و ئیدانەی دەکەین و لەسەر دەزگاکانی بەرپرسیار پێویستە رێکارە یاساییەکان بگرنە بەر بۆ رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە فەرهەنگە قێزەونە دوور لە داب و نەریتی دەوڵەمەندی کوردستان، کە ئامانجیان زیاتر شکاندنی شکۆی کەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و کوردستانمانە".

هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

 
م-ع-كانی