کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا بوو

شەممە, 24 شوبات 2018 16:28

 

تائێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى سێى ساڵى رابردووى خانه‌نشینانى دابه‌شنه‌كردووه‌ و به‌وپێیه‌ ژماره‌ى مووچه‌ نه‌دراوه‌كانى خانه‌نشینان بووه‌ 12 مانگ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى داراییش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "به‌منزیكانه‌ كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان راده‌گه‌یه‌نێت".

تا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 24 ى 2 ى 2018، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى سێى ساڵى 2017 ى خانه‌نشینانى رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌مه‌ش تاوه‌كو ئێستا و له‌ ماوه‌ى ساڵى 2018 دا خانه‌نشینان هیچ مووچه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی میلله‌تی راگه‌یاندووە، وابڕیاره‌ له‌ كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى خشته‌یه‌كى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌دا ئه‌مجاره‌ كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان رابگه‌یه‌نرێت.

دواین جار كه‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ و خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى دابه‌شكرد، به‌ ماوه‌ى چوار رۆژ بوو له‌ رێكه‌وتى 4 و 5 و 6 و 7 ى 12 ى 2017 و خانه‌نشینان مووچه‌ى مانگى 2 ى ساڵى 2017 یان وه‌رگرت.