واده‌یه‌ك دیاریكرا بۆ به‌رێوه‌چوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق

27/02/2018 - 17:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ رۆژی 2018/12/22 دیاری كرا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق .

ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ده‌ركرد له‌وه‌ی كه‌ رۆژی  2018/12/22 دیاری بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق ، به‌م شێوه‌یه‌ش 10 مانگیتر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

م-ع-كانی