ڤیدیۆ... كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەسەر پرۆژە یاسایی خانەنیشینی موچەخۆران

چوار شەممە, 28 شوبات 2018 11:14

 

ئەمڕۆ چوار شەممە د.شێركۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنیشینی موچە و دەرماڵەی موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پلە تایبەتیەكان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێداگریمان كرد موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە 400 هەزار دینار كەمتر نەبێت وە پێداگریمان كرد بڕیاری خانەنیشینكردنی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بە مەرجی 15 ساڵ خزمەت یاخود تەمەنی سەروی 50 ساڵ بێت، بەڵام بەداخەوە بەزۆرینەی دەنگ بڕیارەكە بەو جۆرە درا كە ئەندامانی پەرلەمان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو مەرجانە خانەنشین دەكرێت.

 

د.شێركۆ جەودەت ووتیشی: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەغدا سكاڵایی یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی تۆمار دەكەین لەسەر بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی و دروستكردنی سیستمی پاشەكەوتی موچە و پێنەدانی موچە بەموچەخۆران لەنێوان هەرێم و بەغدا و پێویستە ئەو بەرپرسانەی لەساڵانی ڕابردوودا ئەم بڕیارانەیان داوە بدرێن ە دادگا و سزا بدرێن.

 

س ب