دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەینی, 02 ئازار 2018 16:14

 



بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ته‌واو بێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بكرێت، كه‌ بڕی 108 ملیار دیناری پێویسته‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌ده‌ستكه‌وتوون، پێشتر مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 و چه‌ند لیوایه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرابوو و له‌سه‌رەتای هه‌فته‌ی داهاتووش مووچه‌ی لیواكانی تر دابه‌شده‌كرێت و كۆتایی به‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌هێنرێت.


هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان دوای كۆتایی هاتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان ده‌كرێت.


جێی باسه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی یه‌ك مانگی خانه‌نشینی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 244هه‌زار مووچه‌خۆره‌ بڕی 108 ملیار دینارمان پێویسته‌.

 

زانیاریەكانی وەزارەتی دارایی باس لەوە دەكەن كە تا جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەكرێت،  وەزارەتی پەروەردە یەكەم شوێن دەبێت كە مووچە وەردەگرن.