شەپۆڵێکی باران بارین روودەکاتە هەرێم

هەینی, 02 ئازار 2018 16:32

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەرچەندە رۆژانی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت، بەلآم لە ١٥ ی ئازارەوە سەرلەنوێ شەپۆلێکییئ باران بارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ماڵپەڕی www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاشکرای دەکات کە لە ١٥ ئازارەوە بۆ چەند رۆژێک سەرلەنوێ باران بارین لە شارەکانی هەرێم بە تایبەتی سلێمانی و هەڵەبجە و دەهۆک دەستثیدەکاتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بارانبارینەکە چوار رۆژ دەخایەنێت.

ئەو شەپۆلە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی گەورەی باران بارین لە هەفتەیەک پێش کۆتایی مانگی شوباتەوە ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە تا سەرەتای مانگی ئازار و ئەو شەپۆلە بارانبارینە مەترسی وشکە ساڵی لە هەرێمی کوردستان دروخستەوە.